به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :حسێن مەلیکی راوێژکاری نوێنەرایەتی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان لە کاردانەوە بە فریوکاریەکانی سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی لە 71مین کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان جەختی کردەوە ، لێدوانەکانی نوێنەری ئەم رژێمە لە بنەڕەتدا پەیوەندیەکی نیە بە دۆزی فەلەستین کە لە چەند دەیەی رابردوودا بریتی بووە لە داگیرکردنی خاکی فەلەستین .
مەلیکی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە تا کاتێک کە داگیرکاری درێژەی هەیە شەڕی دژی داگارکاریش درێژەی هەیە گوتی : رژێمی ئیسراییل بۆ چەندین دەیە رای گشتیی لە بوونی جبەخانەی بۆمبە ئەتومیەکانی و چەکی شیمیایی و سیاسەتی سەربازی گەری داییمی خۆی بەلاڕێ دا بردووە .
راوێژکاری نوێنەرایەتی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان بە ئاماژە بەوەی کە رژێمی ئیسراییل ئیددعای بێ بنەمای دژی ئێران دووپات کردووەتەوە جەختی کردەوە : ئێران هەمیشە لە هێڵی پێشەوەی خەباتی دژی ترۆریسم لە ناوچەکەدایە و بە پێچەوانەی هەموو بانگەشەکان ، زایۆنیەکان و دەست و پەیوەندەکانی ئەوان یارمەتی گروپە ترۆریستیەکانی وەک داعش ئەدەن .
راوێژکاری نوێنەرایەتی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان جەختی کردەوە ئیسراییل رژیمێکی چەکدار بە چەکی شیمیایی و ئەتۆمیە کە هەرگیز لە بەکارهێنانی ئەو چەکانە لە دژی گەلی بێتاوانی فەلەستین گومان ناکات .
راوێژکاری نوێنەرایەتی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان وتیشی : تەریک مانەوەی ئیسراییل و هەوڵی سەرۆکەکەی بۆ لەمپەرنانەوە لەسەر رێگەی گەیشتن بە رێککەوتنی ناڤۆکی ئێران بە ئاشکرا نیشان ئەدات کە هیچ رێبەرێک و هیچ وڵاتێک لە جیهاندا هەرگیز ئەم چەواشەکاریانە لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەند وەرناگرێ .....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٠٣
News ID: 781110
راوێژکاری نوێنەرایەتی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان گوتی ، رژێمی زایۆنی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ لەخشتەبردنی رای گشتیی جیهان بەکاردێنێ .